کەشتییەکی تورکی لە دەریای مەڕمەڕەدا ژێرئاوکەوت

کەشتییەکی تورکی لە دەریای مەڕمەڕەدا ژێرئاوکەوت

پەیامی کورد... کەشتییەکی تورکی لە دەریای مەڕمەڕەدا ژێرئاوکەوت

کەشتییەکی بارهەڵگری تورکی کە درێژییەکەی 69 مەتر دەبوو، لە دەریای مەڕمەڕەدا لە نزیک دورگەی ئیمراڵی ژێرئاوکەوت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بارهەڵگر لە دەریای مەڕمەڕە لە نزیک دوورگەی ئیمڕاڵی بەهۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا ژێرئاوکەوتووە و تا ئێستا چارەنووسی سەرنشینەکانی دیارنییە.

ئاشکراشیکرد، لەو شوێنەی رووداوەکە روویداوە شەپۆلەکانی تا سێ مەتر بەرزبوونەتەوە هەر ئەمەش هۆکاری رووداوەکە بووە.

باسیلەوەشکرد، پێدەچێت شەش کەس کە بە رەگەز تورکن، لە کەشتییەکەدا بووبن، لە ئێستادا هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەیان دەستیپێکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە