پەیامی کورد … كەشناسی: بۆماوەی هەفتەیەك، شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی ڕەوشی کەش و هەوا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت".
ئەمرۆ یەكشەممە 9-1-2022 بەیڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە،"هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی ڕەوشی کەش و هەوا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت، بەفر و باران ناوچەکەمان دەگرێتەوە".
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی،"بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە سەرەتا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارین دەست پێدەکات , پاشان لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە پاشان سەنتەری شار، لە پاشان کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین باران بارینی دەبێت، وە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبارێت ".
بڕی باران بارینی پێشبینیکراو لە ماوەی ڕۆژی دووشەممە بەمشێوەیە دەبێت :
سنووری پارێزگای هەولێر ( 5 تــــا 10 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای سلێمانی ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای دهۆک ( 8 تــــا 15 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای هەلەبجە ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای کەرکوک ( 0 تــــا 2 ) ملم دەبێت
كەشناسی ڕاشیگەیاندووە،"ڕۆژی سێشەم نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت وە کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت".
لە ماوەی ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی 12-1-2022 تاکو ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان دەبارێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە