پەیامی کورد ... هۆشداری ... بە هێزترین و تووندترین گەرمای مێژوو ڕوو لە عێراق دەکات
عێراق لەگەڵ تووندترین مەوجی گەرما کە لە مێژووی ئەم ووڵاتەدا بێوێنەیە بەرەوڕوو دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک صادق عطیە کارناسی پێشبینی یەکانی کەش و هەوای عێراق ، لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یەکان ڕایگەیاندووە : بە ئەگەری زۆر عێراق بەرەوڕووی بەهێزترین و تووندترین گەرما لە مێژووی خۆی دەبێتەوە کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە هەموو شارەکانی ووڵات دەگرێتەوە .
هەروەها ووتی : هەرچەندە لە ئێستادا پلەی گەرما ٥٠ دەرەجە سانتیگرادە بەڵام بە دەستپیکردنی مەوجی گەرمای نوێ ، پێشبینی دەکرێت بە نزیک بوونەوەی بە دەمای ٥٣ دەرەجەی سانتیگراد لە شارەکانی باشوور و کەمێک کەمتر لە شارە ناوەندییەکان و نێوان فۆرات ڕیکۆرد لێبدات
ئەم کارناسەی کەش ناسی هەروەها ووتی ئەم مەوجە بەهێزەی گەرما ،تاکۆتایی ئەم مانگەی دابێ بەردەوامی هەیە دواتر هەندێک کەم دەبێتەوە . هەروەها ووتی : ئەم مەوجەی گەرما کووەیت و ناوچەکانی باکووری و میانەی عەرەبستانی سەعوودیتێپەڕ دەکات و لە کۆتایی مانگیش ، ئۆردۆن ، شام و میسڕ دەگرێتەوە
هەروەها ڕاسپێردراوە کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ، لە کارکردم لە هەتاوی ڕاستەوخۆدا خۆبپارێزن و ئاوی زیاتر بخۆنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە