سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، دۆناڵد ترامپ جارێکی دیکە سەرسامی خۆی نیشاندایەوە بۆ ئەوەی سیستەمی کۆچی ووڵاتەکەی لە سەر بنەمای "شایستە بوون و شارەزایی " دابرێژێتەوە
ووتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆستراڵیا لە کۆشکی سپی کە تێیدا دۆناڵد ترامپ سەرسامی خۆی نیشاندا لە بەرامبەر سیاسەتی کۆچی ئوسترالیا کە لە سەر بنەمای شایستە بوون وشارەزاییە و هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کرد سەبارەت بە ئەو چاکسازییانەی کە لە سیستەمی کۆچی ئوسترالیادا ئەنجامی داوە .
هەروەها لە بەرامبەر دا سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند ئەو چاکسازییەی دۆناڵد ترامپ لە سیستەمی باجی ئەمریکادا ئەنجامیداوە زۆر بە هێزبوون کە خۆیان لە کەمکردنەوەی باجی سەر بزنسەکان دەبینێتەوە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا و سەرۆکی ئەمریکا لە پاش ئەوە دیت کە لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ، میدیاکان باسیان لەوەکرد کە ترامپ نیگەران بووە لەو ڕێکەوتنەی کە لە نێوان ئەمریکا لە سەردەمی ئۆباما و ئوسترالیا ئیمزا کرا بە مەبەستی گواستنەوەی بەشێک لە پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیا کە ئوسترالیا ئامادە نییە هەرگیز وەریانبگرێت . بەڵام هەر لەو کۆنگرەیەدا ، هەردوولا جەختیان لە بەهێزی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات کردەوە .
سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بۆ ئەمریکا بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەو دوو ووڵاتەیە بە جۆرێک کە میدیاکان دەڵێن شاندەکەی ئوسترالیا گەورەترین شاندی ئەو ووڵاتە بووە کە تا ئێستا سەردانی ئەمریکایان کردبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە