نەتەوەیەکگرتووەکان داوای وەستاندنی پێشێلکارییەکانی تورکیا دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای وەستاندنی پێشێلکارییەکانی تورکیا دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەحکومەتی ئەنقەرە دەکات، کە پێشێلکارییەکان بووەستێنێت کە هەندێک کات گەیشتوونەتە ئاستی سزادانی بە کۆمەڵ.
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەراپۆرتێکدا تورکیای بە تۆمەتی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و دەرکردنی هاووڵاتیان لەکارەکانیان و پێشێلکارییەکانی دیکە کە هەندێک کات گەیشتوونەتە ئاستی سزادانی بە کۆمەڵ تۆمەتبارکرد.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەو هەڵمەتەی تورکیا کاریگەرییەکی خراپی هەبووە لەسەر کۆمەڵگەکە بەوەی کە دەریخستووە هەر کەسێک دژایەتی بکات سزا دەدرێت.
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی ئاشکراشیکردووە، کە لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی (٢٠١٦)ەوە حکومەتی تورکیا (١٦٠) هەزار کەسی دەستگیرکردووەو ژمارەیەکی دیکەشی لەکارەکانیان دوورخستووتەوە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، کە ئەو بارە نائاساییەی کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە لەدوای هەوڵی کودەتاکە و هێشتا جێبەجێ دەکرێت بۆ بیانوو هێنانەوە بووە بۆ ئەشکەنجەدانی زیندانیان و دەست وەردان لە کاری دادگادا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە