پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕوویی دا
شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا روویداوە و بەوهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە، درەنگانێکی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە رێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا روویداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەکە لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی ماددە کحولییەکان روویداوە و بەوهۆیەشەوە، کەسێک برینداربووە.
لەوبارەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت، "تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکی دەنگییەوە بووە"، بەڵام روونکردنەوەیەکی زیاتری بڵاونەکردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە