پەیامی کورد... یه‌كه‌م فرۆكه‌ی پڕ له چه‌كی ئه‌مریكا گه‌یشته ئیسرائیل و كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌ش له‌نگه‌ری گرت
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م كاروانی هاوكاریی ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته ئیسرائیل و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش كه‌شتیی فرٍۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد فۆرد، له خۆرهه‌لاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست له‌نگه‌ری گرتوه.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی پڕله چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێشكه‌وتوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كراوه كه هاوكار ده‌بێت له ئاماده‌كاری بۆ سیناریۆی هێرشه‌كانی داهاتوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌نڕاڵ مایكڵ كۆریلا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌شتیی فرٍۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد فۆرد گه‌یشتوه‌ته خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
جه‌نڕاڵه ئه‌مریكییه‌كه وتی: گه‌یشتنی ئه‌و كه‌شتییه توانابه‌رزه بۆ ناوچه‌كه، نیشانه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی هه‌ر لایه‌نێك بداته‌وه كه بیه‌وێت سوود له گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس وه‌ربگرێت.
نزیكه‌ی 5 هه‌زار سه‌رباز و ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سه‌دان ئامێری سه‌ربازیی تێكشكێنه‌ر یاروه‌یی كه‌شتیی جیراڵد فۆرد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین بۆسه‌ر ئیسرائیل، فه‌رمانی به جوڵه‌پێكردنی كه‌شتییه‌كه كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە