پەیامی کورد ... ئاڵوگۆڕی لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجام دەدرێت
جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایدەگەێنێت، ئاڵوگۆڕی لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌رده‌وامی ده‌بێت و دوای ناحیەكان، قایمقامی قه‌زاكانیش هه‌فته‌ی داهاتوو ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێر ووتی: "ئاڵوگۆڕ لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌رده‌وامی ده‌بێت، ھەفتەی داھاتووش پۆستی ٥ قائیم مەقام ئاڵوگۆڕ لە شوێنه‌كانیان دەكرێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، گوتیشی: "دوای ته‌واوبوونی ئه‌و بارودۆخه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕانكاری له‌پۆسته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بكرێت، ئێستا ته‌نیا ئاڵوگۆڕه.
شایانى باسه دوێنێ چوارشه‌ممه، ئاڵوگۆڕی له پۆستی١٦ به‌ڕێوەبه‌ری ناحییه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام درا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە