پەیامی کورد ... دەزگا هەواڵگرییەکانی چین سەبارەت بە تێکهەڵچوونی تووند لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دەدەن .
لە دۆسیەیەکدا کە ئاژانسە هەواڵییەکانی ووڵاتانی ئەورووپایی دەستیان کەوتووە هاتووە و نیشنا دەدات کە دۆخی پەویوەندیدار بە ڤیرووسی کۆرۆنا و پاشهاتەکان دەتوانێ ببێتە هۆی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا و چین و هەروەها زیاد بوونی هەستیاری شەڕئەنگێزانە لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەشگەلێکی کلیدی و ستراتیژیکی ڕاپۆرتی شاراوە و نهێنی سرویسگەلی تایبەتی چینی بۆ ڕابەری چین کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز توانیویەتی دەست بخات نیشان دەدات کە دۆخی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا و پاشهاتەکانی ئەم ڤیرووسە دەتوانێ ببێتە هۆی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەمریکا و چین و هەروەها زیاد بوونی هەستیاری شەڕئەنگێزانە لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە .
لە ڕاپۆرتەدا کە لە لایەن کارناسانی ئاکادێمی پەیوەندییە نێونەتەوەییاکن ی سەدەی ئێستای چین بۆ ڕابەری ئەم ووڵاتە ئامادە کراوە ، ئاماژە دراوە کە هەستیاری جیهانی دژو چینی لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی قوتابیانی زانکۆوە لە مەیدانی تیان ئان مێن لە ساڵی ١٩٨٩ ەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی .
ڕۆیتەرز هەروەها بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نەناسەوە کە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاشناییهەیە ڕایگەیاند : بە پیی دۆسیەیەکی نهێنی چین دەبێ خۆی بۆ خراپتری حاڵەت ، تەنانەت بۆ تێکهەڵچوونی مەترسیدار لەگەڵ ئەمریکا ئامادە ببێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە