پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا داوای پێنج ملیار دۆلاری مانگانە دەکات
ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە ٥. ٠٠٠. ٠٠٠. ٠٠٠ (پێنج ملیار) دۆلارە وەک هاوکاری دارایی مانگانە تاوەکوو بتوانێت کورتهێنانی بودجەکەی پێ پڕ بکاتەوە.
لەمبارەیەوە ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ بەشداربوونی کۆڕبەندی سیاسەتی جیهانی کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند "بڕی ٥. ٠٠٠. ٠٠٠. ٠٠٠ (پێنج ملیار) دۆلارمان پێویستە بۆ پشتگیریکردنی سیستەمی ئابووریمان کە ئێستا نیوەی ئەو سیستەمە لەکارکەوتوو، هیچ وڵاتێکیش ناتوانێت لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا بژی تا یارمەتی دارایی وەرنەگرێت".
ناوبراو وتویەتیشی: ئەو هاوکارییە داراییەی کە لە ئێستادا وڵاتەکەی پێویستی پێیەتی، بەپێی خەمڵاندنەکان دیاریکراوە تاوەکوو کورتهێنانی بودجەی ئۆکراینای پێ پڕ بکرێتەوە کە لەئێستادا لە جەنگدایە.
هەروەها پێشتر ئەندریە یەرماک، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئۆکراینا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیاوە ٣٥٪ی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی لەدەستداوە و ٢٠٠ (دووسەد) کارگەش لەکارکەوتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە