پەیامی کورد ... دیوانی ئەمیری کۆوەیت : دۆخی تەندرووستی شێخ سەباح الاحمەد جێگیر و لە ژێر چاودێرییە .
دیوانی ئەمیری کۆوەیت جارێکی دیکە جەختی کردەوە : دۆخی تەندرووستی شێخ سەباح الاحمەد ئەمیری ئەو ووڵاتە جێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕی دەرمانی بەرنامەداڕێژراودایە
بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ عەلی جەڕاح وەزیری دیوانی ئەمیری کۆوەیت لە ووڵامدانەوە بە هەوڵگەلی بڵاو کراوە لە سەر باری ناجێگیری تەندرووستی ئەمیری ئەم ووڵاتە جەختی کردەوە : دیوانی ئەمیری لەگەڵ شێخ مەشعەل الاحمەد جێگیری گاردی نەتەوەیی ووڵات بەردەوام لە پەیوەندی دایە و ئەویش متمانەی دا کە حالی شێخ سەباع الاحمەد جیگیرە و لە ژێر چاودێری چڕی دەرمانی بەرنامەداڕێژراودایە .
ئەو هەروەها ووتی : شێخ سەباح الخالد سەرۆکوەزیرانی کۆوەیت لە بەیاننامەی هەفتانەی شەورای وەزیران ، بەندێکی سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئەمیری ئەو ووڵاتەدا تۆمار کردووە .
دەرباری پاشایەتی کۆوەیت داوای لە هەموو خەڵکی ئەو ووڵاتە کرد سەرەڕای ڕەچاوکردنی دیققە ، زانیاری پەیوەندیدا بە تەندرووستی ئەمیری ئەم وولاتەوە لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئەو ووڵاتە وەربگرن و گرینگی بە هەواڵی بێ بنەما نەدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە