کۆبوونەوەی " سەرۆک بارزانی " لەگەڵ کەسایەتی و نوێنەرانی دانیشتووی دەڤەری " زۆممار "

کۆبوونەوەی " سەرۆک بارزانی " لەگەڵ کەسایەتی و نوێنەرانی دانیشتووی دەڤەری " زۆممار "

 ڕۆژی سێشەممە 19ـی 3ـی 2019 سەرۆك مەسعوود بارزانی بە مەبەستی تاوتوێكردن و گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرفتەكانی ناوچەی زۆممار، لەگەڵ كەسایەتی و ڕیشسپی و نوێنەرانی پێكهاتەكان و جەماوەر و دانیشتوانی دەڤەری زۆممار كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ووتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە كرد و، لە وتەكەیدا ئاماژەی بە قوربانیدان و خۆڕاگریی جەماوەری دەڤەری زۆممار لەبەرانبەر پەلاماری تیرۆریستان و هێرشی ناحەزان لە ساڵانی ڕابردوو دا و لەبارەی بایەخی ناوچەی زۆممار لە شەڕی تیرۆریستان ڕایگەیاند كە كلیلی شكستی داعش لە زوومار بوو و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش لە زۆممارەوە دەستی پێكرد. سەرۆك بارزانی ستاییشی کولتووری پێكەوەژیانی ئەو ناوچەیەی كرد و ڕایگەیاند كە مایەی خۆشحاڵی یە كە تیرۆریستان و ناحەزان نەیانتوانی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئەو ناوچەیە تێك بدەن. جەختی لەبارەی چارەنووسی ناوچەكانی ماددەی 140ـیش سەرۆك بارزانی ئەوەی ڕاگەیاند كە ئەگەر هاتبا و دەستوور جێبەجێ كرابا ئێستا دۆخی عێراق بە شێوەیەكی باشتر دەبوو و بە پێویست یشی زانی كە ماددەی 140 بە تەفاهوم و ئاشتی جێبەجێ بكرێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە هەر هەوڵێك بۆ سەپاندنی واقعێك كە پێچەوانەی جیۆگرافیا و مێژوو و باری كۆمەڵایەتی ناوچەكان بێت گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە و جێگای قبوڵكردنیش نییە.
لە بەشێكی دیكەی ووتەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی بارودۆخی سیاسی عێراق و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆمی كرد و ئەوەی دووپات كردەوە كە لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق قۆناغێكی تر هاتووەتە ئارا و هەموو لایەك هەوڵ دەدەین كە سوود لەو كەشە ئیجابییە وەربگرین بۆ جێبەجێكردنی پڕەنسیپەكانی برایەتی و پێكەوەژیان ونەهێشتنی تیرۆر.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕا و بۆچوون و پێشنیارەكانی خۆیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دانیشتوانی ناوچەكە بە سەرۆك بارزانی گەیاند و سەرۆك بارزانیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئارا، ئامۆژگاری و شیكردنەوەی پێویستی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و باشتربوونی دۆخی خەڵكی دەڤەری زۆممار خستەڕوو. شی كردەوە كە ناكۆكیی سیاسی لەگەڵ دەستەڵات و حكوومەتەكان نابێ ببێتە هۆی ناكۆكی نێوان نەتەوە و ئایینەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە