پەیامی کورد ... واکسەنی دژە کۆرۆنای فەڕەنسەوی هەرا دەنێتەوە
لە فەڕەنسا ڕاگەیندرا ، یەکەمین واکسەنی کۆرۆنایی بەرهەم هاتووی فەڕەنسا بۆ ئەمریکا دەنێردرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بلۆمبێرگ ، یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیای دەرمانسازی بە ناوی " سانۆی " لەمبارەوە کە لە ئەگەری بەرهەم هێنانی واکسەنی کۆرۆنا لە لایەن ئەم کۆمپانیایەوە ئەمریکا یەکەمین ووڵات دەبێت کە بەرهەمی بە دەست دەگات ، کاردانەوەی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسای بەدواوە هات .
پائۆل هادووسۆن ، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای سانۆ ووتوویەتی ئەمریکا لەوانەیە یەکەمین ووڵات بێت کە ئەم واکسەنەی بە دەست بگات . ئەمریکا بە هۆی پاڵپشتی دارایی لە لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای سانۆ یەکەمین ووڵات دەبێت کە واکسەنی کۆرۆنای لە ئەگەری بەرهەم هێنانی لە لایەن ئەم کۆمپانیایەوە وەردەگرێت .
بەڵام بەرپرسێکی کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاندووە کە واکسەنی نەخۆشی کۆرۆنا دەبێ کاڵایەکی گشتی بێت کە کە یاسای بازاڕی بە سەردا زاڵ نییە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە