پەیامی کورد ... فەتح بە مەرج پاڵپشتی عەللاوی دەکات .
سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى فه‌تح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فه‌تح به مه‌رج پاڵپشتى عه‌لاوى ده‌كات، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ى به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێ بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موان به‌یه‌ك شێواز مامه‌ڵه بكات و له به‌ڵینه‌كانى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه.
محه‌مه‌د غه‌بان، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندوە، "فراكسیۆنى فه‌تح به‌مه‌رج پاڵپشتى عه‌لاوى ده‌كات ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ى به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێ بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موان به‌یه‌ك شێواز مامه‌ڵه بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ڵینه‌كانى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، كه خۆى پێ پابه‌ند كرد له‌به‌رامبه‌ر گه‌لدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتیان رەتکردوەتەوە، چوونكه ئاماده نین ده‌ستبه‌ردارى پشکەکانیان ببن.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، لەوانەش موقتەدا سەدرە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە