ئەمریکا چیتر لە بەرامبەر ئێران بێدەنگ نابێت

ئەمریکا چیتر لە بەرامبەر ئێران بێدەنگ نابێت
پەیامی کورد     ...    ئەمریکا چیتر لە بەرامبەر ئێران بێدەنگ نابێت

لێژنەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوینەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند : پڕۆژە یاسایەکی بۆ بەرپەچدانەوەی فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەرکردووە کە ئامانجیان ڕاگرتنی بەرهەم هێنان و هەناردەکردنیان ە بەو پێیەی نەیارەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیان کردووە

گریگووری میکس نوێنەری دیمۆکراتەکان و سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوینەرانی ئەمریکا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند پیلانێکی بۆ ڕاگرتنی فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوانی ئێران لەم کۆمیتەیەدا پەسەند کراوە . ئەم پیلانە لە لایەن دوو حێزبی دیمۆکرات و کۆماریخوازەکانی ئەمریکا وە نووسرا و ئامادەکراوەو ئامانجی ئەو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەگەلی زیادبوونی هەژماری فڕۆکەگەلی شەڕکەری بێفڕۆکەوانی شەڕی درووستکراوی کۆماری ئیسلامی ئیڕان ە .

میکس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک نووسی لە مانگەکانی دوایی دا کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپگەلی تێرۆریستی سەر بە ئێران هێرشگەلی فڕۆکە بیفڕۆکەوانەکانی خۆیانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی هیرش کردن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ، کەشتی گەلی تیجاری و ووڵاتانی هاوبەش و کەسانی دیکە زیاد کردووە .

هەروەها ئەم بەیاننامەیە جەخت دەکاتەوە کە کۆنگرەی ئەمریکا ئەم جۆرە چالاکییانە قەبووڵ ناکات و دەوڵەتی بایدن بە شێوەی چالاکانە پێداچوونەوە بەم کارە دەکەن .

سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هەروەها ووتی : بە پێی ئەم پیلانە ،، گەمارۆگەلی چەک و تەقەمەنی لە دژی ئێران ، بریتین لە فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوان . هەروەها ئەم پیلانە ئیزن بە ئەمریکا دەدات تاکوو وولامێکی باش بە هەڕەشەکانی ئێران و گرووپگەلی ژێر پاڵپشتی ئەو بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری خۆی لە دژی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە درووستی دەکات بداتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە