پەیامی کورد ... د. نەجمەدین کەریم کۆچی دوایی کرد
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى شه‌رعیی كه‌ركووك، به‌هۆى جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه كۆچى دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/10/2020، نووسینگه‌ى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 11ى شه‌و به كاتى ئه‌مریكا، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم كۆچى دوایی كرد".
نووسینگه‌كه‌ى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو، كه له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆى، له كوردستان به‌خاك ده‌سپێردرێت، باس له‌وه‌ش كراوه: "بەشێوەیەکی کاتی ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکووك ئازاد دەکرێت و لەژێر ئەمنیەت و ئارامیی هێزەکانی پێشمەرگەدا دەبێت، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکووكی پیرۆز".
دەقی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
(يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي)
هاونیشتمانیانی ئازیز لە کەرکوک و کوردستان ...
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك، ئێستا رۆژی ھەینی کاتژمێر ١١ی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
هاوکات ئاشکرای دەکەین، کە لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت ، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز. بەڕێز دکتۆر نەجمەین، پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت. خانەوادەی دكتۆر نەجمەدین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هەموو لایەك دەردەبرن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە خەمی تەندروستی خواڵێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین بوونە.
(( إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ))
نووسینگەی خوالێخۆشبوو
دکتۆر نەجمەدین كەریم
٣١/١٠/٢٠٢٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە