پەیامی کورد... زێلێنسکی: دڵنیام دیکتاتۆر دەیدۆڕێنێت
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە 75هەمین فێستیڤاڵی کان بۆ فیلم زاراوەی "دیکتاتۆر"ی بۆ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەکار هێنا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵی کانی سینەمایی کرد و نزیکەی 10 خولەک قسەی کرد.
زێلێنسکی ئاماژەی بە فیلمی "دیکتاتۆر"ی چارلی چاپڵن لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا کرد، کە لە 1940 بەرهەم هاتووە و گوتی: "لە فیلمی "دیکتاتۆر"ی چارلی چاپڵن لە کاتی خۆیدا "دیکتاتۆر" نەکوژرا، بەڵام بەهۆی ئەو فیلمەوە بێدەنگی سینەما شکا، سینەما دەستی بە قسە کرد و بووە زایەڵەی سەرکەوتن بۆ داهاتوو.
زێلێنسکی گوتی: "دەکرا بیر لەوە بکەینەوە لە کارەساتەکانی جەنگ بەردەوام نەبین، بەڵام هاوشێوەی ئەو کات ئێستاش "دیکتاتۆر"ێک هەیە".
سەرۆکی ئۆکراینا گوتیشی: "دڵنیام دیکتاتۆر دەیدۆڕێنێت، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین سینەما بێدەنگ نییە پێویستیمان بە چارلی چاپڵن-ێکی دیکە هەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە