پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەلجیکا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ئهو وڵاتهدا كۆ دهبیتهوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.
سەرۆکی حکوومەت لەو سەردانەدا، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت پێک هاتوون لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە