پەیامی کورد... ئەردۆغان: خەریکە شوێنێک نامێنێت بەناوی غەززە
سەرکۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: "تا ئێستا ١٣ هەزار فەڵەستینی لە ژن و منداڵ و کەسی بەتەمەن شەهیدكراون، ئیدی خەریکە شوێنێک نامێنێت بەناوی غەززە، هەموو لایەک تەختی زەوی بووە".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری توركیا ڕایگەیاند بە ڕوون و ئاشکرایی قسە دەکەم، چونکە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم وەک دەستپێکێکی مێژوویی باس دەکرێت. هیچ باس لە قۆناغی دوای ٧ی تشرینی یەکەم ناکرێت، تا ئێستا ١٣ هەزار فەڵەستینی لە ژن و منداڵ و کەسی بەتەمەن شەهیدكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیدی خەریکە شوێنێک نامێنێت بەناوی غەززە، هەموو لایەک تەختی زەوی بووە، لە ئێستادا هەڵدەستن و دادەنیشن باس باسی حەماسە، حەماس وا، حەماس وا... ئایا چەک و هێزی حەماس، بەراورد دەکرێت بە چەک و هێزی ئیسرائیل؟ ئایا لە ئێستادا ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی هەیە؟ هەیەتی، بەڵام ئەگەر ئەمە لە ئیسرائیل بپرسن، ناتوانێت بڵێت 'هەمە'، چونکە ئەوانە زۆر باش درۆ کردن دەزانن.
ڕاشیگەیاند: "ئەگەر بە دەست و قۆڵ و زمان بەستراوی بمێنینەوە، مێژوو لە بیرمان ناکات. پێویستە جەنگی ئیسرائیل-فەڵەستین لە ناو دەروونی قەرزداریدا هەڵبسەنگێندرێت. من ئاسوودە قسە دەکەم، چونکە ئێمە قەرزداری ئیسرائیل نین. ئەگەر قەرزداربین ناتوانین ئەوەندە ئاسوودە قسە بکەین، بەڵام ئەوانەی قەرزدارن، ناتوانن ئاسوودە قسە بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە