پەیامی کورد ... ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری جیددی دەدات " تکایە لە خەو هەستن "
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی جارێکی دیکە داوای لە خەڵکی خیهان کرد کە ڤیرووسی کۆرۆنا زۆر بە جیددی وەربگرن چوونکە جگە لەمە ژمارە و ئاماری تووشبووان و قوربانیان زۆر زیاتر دەبێت هۆشداری جیددییە " تکایە لە خەو هەستن "
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناوی " هەستنەوە ، ئامارەکانی درۆ ناکەن " داوای لە خەڵکی جیهان کرد کە بە جیددییەتی زیاترەوە تەماشای کۆرۆنا بکەن .
مایکڵ ڕاین بەرپرسی بەشی فریاکەوتن و دۆخی تایبەتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە دانیشتنێکی میدیایی دا ڕایگەیاند : ئێستا کاتی ئەوەیە کە ووڵاتان تەماشای ژمارەی قوربانیان و مردووان و تووشبووانی کۆرۆنا بکەن . تکا لە ئێوە دەکەم ئەوەی کە ئامارەکان دەیڵێن بە جیددی وەری بگرن . خەڵکەکە دەبێ هۆشیار بێتەوە . ئامارەکان درۆ ناکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە