پەیامی کورد ... فەڕەنسا پیلانێکی هەڵوەشێندراوە جارێکی دیکە و زیاتر لە پێشوو لەگەڵ عێراق دەست پێدەکاتەوە
رۆژنامەی " النهار " ی لوبنانی ئاشكرای دەکات فەڕەنسا لە پلانیدا هەیە چەكی زیات بۆ عێراق بنێرێت، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێك كە لە سەردەمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ئەنجامدرابوو.
بە پێی ئەم هەواڵە دوای ئەوەی گرێبەستێكی چەك كە لە سەردەمی عادل عەبدۆلمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبوو و دواتر هەڵوەشێندرایەوە، لە ئێستادا فەڕەنسا هەوڵدەدات چەك بۆ عێراق رەوانە بكات.
رۆژنامەكە باسی لە پەیامە سیاسی و سەربازییەكان كردوە كە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ عێراق هەڵگیرتووە، بەتایبەتی لەكاتێكیشدا كە دۆخەكە زۆر ئاڵۆزە و کێسەی تێدایە لەمیانەی ململانێكانی ئەمریكا - ئێران لە ناوچەكەدا.
جێگای ئاماژەدانە چوارشەممەی رابردوو ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، وەک سەرۆک کۆماری عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆبوەوە.
هاوكات دوای گەڕانەوەی لەو سەردانییە، سەرۆكی فەڕەنسا لە تویتێکدا وەک پێزانینێک بۆ پێشوازی و پابەندبوونی بە بەڵێنەکانی نووسیویەتی، سوپاس بۆ تۆ ئازیزم بەرهەم ساڵح، هاوکات سووربوونی لەسەر بەڵێنەکانی دووپاتکردەوە و دەڵێت، "دەتوانن دڵنیابن لە پابەندبونم بە پەیمانەكەم".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئاڵنگاری زۆر لەپێشە و من دەمەوێت پشتیوانی گەلی عێراق بم، دەتوانن دڵنیابن لە پابەندبونم بە پەیمانەكەم، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان پێكەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەجوڵێنین بۆ ئەو ئامانجە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە