وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کە سبەینێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و رۆشنبیری و لاوانی هەرێم دابەشدەکرێت.
ئاشکراشیکردووە، کە ڕۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆژی سێشەممە (١٧)ی ەم مانگە، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
هەر لە راگەیندراوەکەدا هاتووە، کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.
رونیشکراوەتەوە، کە "دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا، مووچەی سەرجەم شوێنەکانی دیکە بەپێی سیستمی نوێی پاشەکەوت دابەشدەکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە