پەیامی کورد ... مۆسکۆ نیگەرانی زیادبوونی ئاڵۆزی و کێشەکانی نێوان ئەرمەنێستان و ئازەربایجان ە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیالە زیاد بوونی ئاڵۆزی و کیشەکانی نێوان ئەرمەنێستان و ئازەربایجان نیگەرانی خۆیان راگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ جەیحوون بیرامووف هاوتا ئازەربایجانییەکەی پەیوەندی گرت و نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئەرمەنێستان لە قەرەباغ ڕاگەیاند
گۆڕینەوەی ئاگری نێوان دوو ووڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنێستان لە خاڵی سنووری قەرەباغ بووەتە هۆکاری کوژرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە لاڤرۆڤ لەگەل بیرامووف نیگەرانی قووڵی مۆسکۆ ڕابگەێنێت .
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هاتووە : لاڤرۆڤ لەم پەیوەندییەی خۆیدا لە سەر گرینگی ڕاوەستاندنی بەپەلەی تێکهەڵچوون جەختی کردەوە . ڕووسیا لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی هاوبەشی کۆمەلەی مینسک " ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکاری لە ئەورووپا کە بە بابەتی چارەسەری و حەللی کێشەکانی قەرەباغ تەشکیل کراوە " هەوڵەکانی خۆیان بۆ نێوەندگیری بە ئامانجی گەڕانەوەی دۆخەکە لە سنووری هەر دوو ووڵات بە حاڵەتی ئاسایی بەردەوامی دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە