پەیامی کورد ... فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودییە ١٠ یان جار یەمەنیان بۆمباران کرد .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودییە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ یان جار پارێزگاکانی سەنعا ، مێئارب و الجوف یان لە یەمەن کردووەتە ئامانج و هێرشی ئاسمانی یان کردووەتە سەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە ٤ جار ناوچەی " ماهیلە " و دوو جار ناوجەی " العبدیە " و " مجزر " یان لە پارێزگای مێئارب و سێ جار یش لە ناوچەی " الشعف " یان لە پاریزگای الجوف و جارێکیش لە ناوجەی "هەمەدان " لە پارێزگای سەنعایان بۆمباران کردووە .
بە ووتەی سەرچاوەکانی سەربازی یەمەن ، لە پارێزگای الحدیدە ش کە بە پێی ڕێکەوتننامەی ساڵی ٢٠١٨ ڕێکەوتین ئاگربەس کراوە ، میلیشیا سەربازییەکان هاوپەیمانانی سەعوودی ١٠٦ جار هێرشگەلی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە کە بەو هۆیەوە شەش خانووی خەڵکی سڤیل ئاگری گرتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە