پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئۆکراین زەرەرو زیانەکانی شەڕی سوپای ڕووسیا لەم چەند ڕۆژەی شەڕ بڵاو کردەوە
زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە ڕووسیا کوژراون و بریندار بوونە.
٢٩٠ زریپۆش و ٩٩٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ١١٧ تۆپ و ٥٠ ڕاکێت هاوێژ و ٢٣ سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ٢٦ فڕۆکە و ٦٨ باڵەفڕ و ٤٥٤ ئۆتۆمبێلی گەورە و ٣ پاپۆڕی تووندهاژۆ و ٦٠ تانکەری سووتەمەنی و ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا تێک شکێندراون
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا : دەوڵەتی ئۆکراین کۆنترۆڵی گەورە شارەکانی ئەم ووڵاتەی لە دەستدایە
وەزیری بەرگری ئۆکراین لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٦٦٢٠٠ هاووڵاتیانی ئۆکراینی بۆ ئەم ووڵاتە بۆ شەڕ لە دژی هێزەکانی ڕووسیا هەواڵ دەدات .
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند کە کۆنترۆڵی کییف پایتەختی ئۆکراین و باقی گەورە شارەکانی ئەم ووڵاتە هێشتا لە دەستی دەوڵەتی ئۆکراین دایە .
ئەم وەزارەتخانەیە لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند بە پێچەوانەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان دەوڵەتی ئۆکراین هێشتا کۆنترۆڵی شارەکانی خارکێف ، چڕنیهف و ماریۆپۆل ی لە دەستداتە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە