وەزارەتی پێشمەرگە سبەی کۆ دەبێتەوە !

وەزارەتی پێشمەرگە سبەی کۆ دەبێتەوە !

پەیامی کورد  ...  بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی پرسی مووچە و میزانیەی پێشمەرگە، سەردانی بەغدا بكات. بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، رۆژی سێشەممە وەزارەت كۆ دەبێتەوە.

  بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پرسی مووچە و میزانیەی ھێزی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و دڵنیایی و بەرچاوڕوونی وەربگرێت لەبارەی چۆنیەتی ناردنی بەشی پێشمەرگە لە بودجەی گشتی عێراقبە.

 لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: "بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی كۆمەڵێك پرسی گرینگ كۆ ببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانیش باسكردنی مووچە و میزانیەی پێشمەرگە دەبێت".

لەبارەی ناردنی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، لیوا بابەكر گوتی: "راستە پێشنیاز كراوە بۆ ئەوەی شاندێكی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام ھێشتا تەنھا پێشنیازێكە و نەچووینەتە نێو وردەكاریی چوونی شاندی پێشمەرگە بۆ بەغدا".

لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا، ماف و ئیمتیازاتی ھێزەكانی پێشمەرگە و پاسەوانی ھەرێمی كوردستان گەرەنتی كراوە و ئەركی حكوومەتی عێراقە لە كاتی خۆیدا مووچە و میزانیەی پێشمەرگە ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە