پەیامی کورد ... سەركردەیەكی دیاری رۆژئاوای كوردستان پێیوایە ئامانجی توركیا لە پەلاماردانی باكووری سووریا زیندوكردنەوەی داعش و گەڕاندنەوەی ئەو رێكخراوەیە بە ناوێكی ترەوە.
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتی (تەڤدەم) لە پۆستێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: توركیا دەیەوێت بە بەرگێكی نوێ و لەژێر ناوێكی تردا، داعش بگەڕێنێتەوە بۆ باكووری سووریا، ئەوانەی ئێستا لەگەڵ توركیا دەجەنگن دژی رۆژئاوا، هەر ئەوانەن كە پێشتر لە ناوچەكانی روبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە لە ڕەققە هەڵاتبوون و ئێستا بەهاوكاری توركیا گەڕاونەتەوە.
لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا، ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەكردوە "هێرشی توركیا بۆ سەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، سەرەتای قەیرانێكی گەورەیە، كە ئەردۆغان تێیكەوتوەو دەبێتە سەرەتای روخانی رژێمە تاوانكارەكەی".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە