ئەو شۆفێری تەکسییەی کە سەرنشینەكەی کوشتبوو دەستگیرکرا

ئەو شۆفێری تەکسییەی کە سەرنشینەكەی کوشتبوو دەستگیرکرا

پەیامی کورد … ئەو شۆفێری تەکسییەی کە سەرنشینەكەی کوشتبوو دەستگیرکرا

پاش ئەوەی لە شاری هەولێر بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر کرێی گواستنەوە شۆفێرێکی تەکسی سەرنشینێکی کوشت، پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند.

لەمبارەیەوە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە: شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەسەر کرێی گواستنەوە شۆفێرێکی تاکسی سەرنشینێکی کوشتووە.

ناوبراو وتویەتیشی: تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتبووم بەڵام ئەمشەو توانیویانە دەستگیربکەن و ئەو چەکەشی بەکارهێنرابوو دەستی بەسەرداگیرا.

ئەوەشی وتوە: دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ رووداوە کراوەتەوە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە