پەیامی کورد ... بڕیاری پلە بەرزکرنەوەی پێشمەرگە دەرکرا
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣/٨/٢٠٢٠ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاووتوێ کران و پێداگری لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.
ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند سالێکە وەستاوە ، بڕیاردرا پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٧ جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵەکانی داھاتووش ، بە پێی میکانیزمی نوێ و دوای ووردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە