پەیامی کورد... عەممار حەكیم: دیارنەمانی 450 منداڵ زەنگێكی مەترسیدارە
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە دەڵێت، دیارنەمانی 450 منداڵی عیراقی لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا زەنگێكی مەترسیدارە و داوای ئاشكرا كردنی وردەكاریەكانی ئەو مەلەفە دەكات.
عەممار حەكیم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئاشكرا كردنی دیارنەمانی 450 منداڵ لە ماوەی 10 مانگی ساڵی 2022دا لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا، زەنگێكی مەترسیدارە.
وتوشیەتی، ئەو مەلەفە حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی بەپەلە و گرنگ لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ مەلەفەكەدا و بەگەڕخستنی سەرجەم هەوڵە ئەمنی و هەواڵگری و راگەیاندن و كۆمەڵگەییەكان، بۆ ئاشكرا كردنی وردەكارییەكان و زانینی ئەوەی كە چەندە پەیوەندی بە مافیاكانی تاوانی رێكخراو و بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە هەیە.
سەرۆكی رەوتی حیكمە لەوەش كردووەتەوە، پێویستە تاوانباران بەخێراترین كات بدۆزرێنەوە و رادەستی دادگا بكرێن و شەقامی عیراقی دڵنیا بكرێتەوە لە دڵنیایی و پارێزراوی و ئەو رێوشوێنانەی دەگیردرێنەبەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە