دوو تەقینەوە لە دوزخوماتوو رویدا

دوو تەقینەوە لە دوزخوماتوو رویدا

لە شارۆچکەی دوزخورماتوو دوو بۆمبی دەنگی چێنراو لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەكی كوردی دانیشتووی شارۆچکەکە تەقییەوە.

بەوتەی شایەتحاڵەکان، بۆمبەکان لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی (مەلا شكور) بەدوای یەکدا تەقیونەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەوتووەتەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاشکرانەبووە چ کەس و لایەنێک ئەو بۆمبانەی داناوە، بەڵام بەوتەی هەندێ سەرچاوەی ئەمنی گومان دەکرێت، ئەوە كاری توركمانەكانی دانیشتووی دوزخورماتوو بن بەمەبەستی تۆقاندنی ئەو خێزانە كوردانەی كە دوای ئاوارەبونیان لە دوای ڕووداوەكەی (١٦)ی ئوكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە ئێستادا گەڕاونەتەوە شارۆچكەكە بۆ ئەوەی شارۆچكەكە بەجێبهێڵن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە