ترەمپ: بایدن ناپاكی لە ئیسرائیل كرد

ترەمپ: بایدن ناپاكی لە ئیسرائیل كرد

پەیامی کورد... ترەمپ: بایدن ناپاكی لە ئیسرائیل كرد


سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایگەیاند: پەرەسەندنی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بەهۆی بڕیارەكەی ئیدارەی جۆ بایدن بوو، چونكە شەش ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێرانی بۆ وڵاتەكە گەڕاندەوە.

لە وتارێكدا بۆ لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ویلایەتی ئایۆوا رایگەیاند: هۆكاری روودانی ئەم شەڕە بڕیارەكەی ئەمریكا بوو كە 6 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێرانی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەكە.

باسی لەوەشكرد، ئەمریكا و ئیسرائیل، لە هەلومەرجی ئێستادا پێویستیان بە هەماهەنگییەكی نوێیە، بەڵام لە غیابی سەركردەیەكی بەهێزدا ئەو هەماهەنگییە نییە.

ووتیشی: لەگەڵ ئەمەشدا بایدن ناپاكی لە ئیسرائیل كردووە، بەو هۆیەی رێگەیدا ئەم پێكدادانەی ئێستا رووبدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە