پەیامی کورد ... بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کار بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی چارەسەری ئۆتیزم دەکرێت
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە نارەحەتییەكانی تووشبووانی ئۆتیزم و خێزانەكانیان تێدەگات، لەمبارەیەوە ٥٨٥ هەزار دۆلاری بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی چارەسەركردنیان لە هەولێر تەرخان دەكات.
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر" بڵاوی كردەوە "من لە هەموو ئەو نارەحەتیانە تێدەگەم کە کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم و خێزانەکانیان پێیدا تێپەڕ دەبن، بۆیە ٥٨٥ هەزار و ٢٤٠ دۆلارمان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر تەرخان کرد، تاوەکو هەموو ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن".
لە تویتەکەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە كە پلانیان هەیە سەنتەری هاوشێوە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بنیات بنێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە