سعوودیە هەڕەشەی بە کارهێنانی هێز دەکات لە دژی قەتەر

سعوودیە هەڕەشەی بە کارهێنانی هێز دەکات لە دژی قەتەر

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (لۆ مۆند)ی فەڕەنسی، ڕیاز پێشتر داوای لە ئێمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، کردووە کە بۆ ڕاگرتنی سەقامگیری ناوچەکە ڕێگریی لەو هەوڵەی قەتەر بكات ئه‌گه‌رنا “سعوودییە بژاردەی سەربازی” بەکاردەهێنێت.

سعوودیە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز له‌ دژی ووڵاتی قەتەر ده‌كات، ئەگەر بێت و ئەو ووڵاتە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی( ئێس- 400)ـی ڕووسی بکڕێت.

لە حوزەیرانی ساڵی 2017، سعوودییە و بەحرەین و ئیمارات و میسر بە بیانووی “پشتگیریکردن لە گرووپە  تیرۆرستیەکان و ئێران” پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانیان لەگەڵ قەتەر بڕی و گه‌مارۆشیان خسته‌ سه‌ری.

لە ووڵامی ئەوەشدا، قەتەر ڕووسیای وەک هاوڕێیە نوێیەکەی دەستنیشان کردووە و لەسەرەتای ئەمساڵیشدا باڵیۆزی قەتەر لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، “گفتوگۆکان بۆ کڕینی سیستەمی ئێس-400 لەگەڵ ڕووسیا گەیشتوەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە