پەیامی کورد... ئۆکرانیا: فڕۆکە سیخوڕییە گرانبەهاکەی ڕووسیامان خستە خوارەوە
سوپای ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە بڵاوی کردەوە فڕۆکەیەکی سیخوڕی سەربازیی ڕووسیایان بەسەر دەریای ئازۆڤدا خستۆتە خوارەوە.
فەرماندەی سەربازیی ئۆکرانیا، ژەنەڕاڵ ڤالێری زالۆجینی، گوتی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی جۆری A-50 کە فڕۆکەیەکی سیخوڕییە و ڕاداری دوور مەودای هەیە، هەروەها فڕۆکەیەکی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی ئیل-22ی "لەناوبردووە".
ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە 23ی شوبات بڵاوکراوەتەوە و ڕایگەیاندووە، ڕووسیا "پێدەچێت" شەش فڕۆکەی جۆری A-50ی هەڵمەتبەری هەبێت و تێچووی دروستکردنی ئەم فڕۆکانە سەدان ملیۆن دۆلارە.
هەتا ئێستا لە لایەن ڕووسیاوە ئەم هێرشە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە