پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی بەربەستی هەڵبژاردنی کەم کردەوە

پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی بەربەستی هەڵبژاردنی کەم کردەوە

پەیامی کورد... پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی بەربەستی هەڵبژاردنی کەم کردەوە

پەرلەمانی تورکیا، بە فەرمی و بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، بەربەستی هەڵبژاردنی لە ١٠٪ بۆ ٧٪ کەم کردەوە، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئەو پارتانەیە کە دەنگەکانیان سنووردارە، بەتایبەت پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان.

هەریەک لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)، پرۆژەیاسای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنیان هێنایە پەرلەمان، لە مادەی یەکەمدا کە حەوت بڕگە لەخۆ دەگرێت، بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران تێپەڕی و دەبێتە یاسا.

یەکێک لەو بڕگانە بۆ کەمکردنەوەی بەربەستی هەڵبژاردنی تورکیایە لە ١٠٪ بۆ ٧٪ و بڕیاریشە کۆبوونەوە بەردەوام بێت، بۆ دەنگدان بە مادەکانی تری ئەو پرۆژەیاسایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە