لە ٦ ساڵدا ١٤١ بەندیخانە لە تورکیا دروست کراون

لە ٦ ساڵدا ١٤١ بەندیخانە لە تورکیا دروست کراون

پەیامی کورد ... لە ٦ ساڵدا ١٤١ بەندیخانە لە تورکیا دروست کراون

 

پەرلەمانتارێکی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەناو پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەش ساڵدا لە تەواوی توركیادا ١٤١ گرتووخانە دروست كراون.

 

لە سەروبەندی گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ی توركیا، عەبدوللەتیف شەنەر پەرلەمانتاری جەهەیە لەناو پەرلەمانی توركیا رەخنەی لە حكوومەت گرتووە کە ژمارەیەكی زۆر گرتووخانەی دورست كردووە.

 

شەنەر لە گوتەكانیدا ئاشكرای كرد، لە ماوەی شەش ساڵ، واتە لە ٢٠١٤وە تاكوو ئێستا، ١٤١ گرتووخانە لە توركیا دروست كراون و بڕیاریشە لە ٢٠٢١ دا ٣٩ گرتووخانەی تر دروست بكرێن، ئەمە كەی رەوایە؟

 

لە بەرامبەردا چەند پەرلەمانتارێكی سەر بە ئاكەپە گوتیان کە پارە هەیە و بودجە هەیە دروستی دەكەین.

 

شەنەر لە گوتەكانیدا گوتی: "لە مێژووی كۆمای توركیا ئەوەندە گرتووخانە دروست نەكراوە، ئێوە لە ٢٠١٤وە تاكوو ئێستا ١٤١ گرتووخانەتان دروست كردووە، ئەمە عەیبەیە".

 

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش داوە لە ساڵی ٢٠١٩دا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا زیندانی کراون ٢٩١ هەزار و ٥٠٠ کەس بوون، لە حاڵێکدا لە ٢٠٠٢دا تەنیا ٨٥ هەزار کەس زیندانیکراو لە تورکیا هەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە