پێشکەشکاری بەرنامەی "بەشیر شۆ"ی کەناڵی DWی ئەڵمانی، رایگەیاند کە شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) کە ئێستا بانگەشەی دامەزراندنی گرووپێکی سیاسی دەکات، مافە داراییەکانی لەکارکردنی هاوبەشیان پێ نادات و "ئێستاش بە پارەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات".
ئەحمەد بەشیر، پێشکەشکاری بەرنامەی "بەشیر شۆ" کە پێشتر بەرنامەیەکی ئامادە دەکرد و لە هەردوو کەناڵی NRT و کەناڵی DW پەخش دەکرا، لە ئەڵقەی شەوی ڕابردووی بەرنامەکەیدا بە توندی هێرشی کردە سەر شاسوار عەبدولواحید و ئاشکرای کرد کە کرێی ئەو بەرنامانەی پێ نەداوە کە پێشتر لە کەناڵەکەیدا پەخش کراوە.
ئەحمەد بەشیر بە توانجەوە ئاماژەی بەوە کرد کە شاسوار عەبدولواحید بە پارەی ئەو و خەڵکی دیکەی هەژار و بێ دەسەڵات، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات و ”خۆی فێری یاریی شەترەنج دەکات و گەشت بە وڵاتاندا دەکات“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە چۆن دەکرێ متمانەی چوونە پەرلەمان و دەسەڵات بە کەسێک بکرێت کە پێشتر لە تاقیکردنەوەکاندا شکستی هێناوە و پارەی خەڵکی خواردووە. بۆیە داوای لێ کرد پارەکەی پێ بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە