پەیامی کورد ... به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك، ئاكادێمیای كوردی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به زمانی كوردی ئه‌نجامدا و تیایدا چه‌ند ووتار و بابه‌تێك له باره‌ی زمانی كوردییەوە پێشكه‌ش كران.
تارق جامباز، ئامادەكاری یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی جیهانی زمانی دایك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستنیشانكراوه، له هه‌رێمی كوردستانیش به یاسا ڕێكخراوه، به‌پێی یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی 2015 له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه.
ئامادەكاری یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان وتیشی، "پاراستنی زمانی كوردی ئەركی هه‌مو لایه‌كه و دەبێت بە یاسا پارێزگاری له زمانی كوردی بكه‌ین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە