77 ژن و 152 پیاو بەتۆمەتى ’’لەشفرۆشی و قومار’’ لەهەولێر دەستگیرکران

77 ژن و 152 پیاو بەتۆمەتى ’’لەشفرۆشی و قومار’’ لەهەولێر دەستگیرکران

پەیامی کورد … 77 ژن و 152 پیاو بەتۆمەتى ’’لەشفرۆشی و قومار’’ لەهەولێر دەستگیرکران

پارێزگارى هەولێر ئاشکرایکرد، لە هەڵمەتەکەی شەوی رابردوو 152 پیاو و 77 ژن لە شوێنێکی گەشتیاریی دەستگیرکراون و لە هەر شوێنێکی شارەکە کاری لەشفرۆشی و قومار بکرێت دادەخرێت

ئومێد خۆشناو لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى رووداو وتى "لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی کە بۆ چاودێریی و رێکخستنەوەی یانە شەوانەکان رامانگەیاندبوو شەوی سێشەممە کاژێر 11:00 بە هەماهەنگیی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر و هێزێکی ئەمنیی تایبەت، شوێنێکی بەناو گەشتیاریی کە تێیدا قومار و لەشفرۆشی دەکرا، داخرا و 229 کەس لەگەڵ خاوەن شوێنەکە دەستگیرکراون". 

لەو 229 کەسەی دەستگیرکراون 152 کەسیان پیاون و 77 کەسیشیان ژنن. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەسانە هەموو لە گرتووخانەی هەولێرن و دەدرێنە دادگا و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

پارێزگاری هەولێر جەختیکردەوە، ئەو هەڵماتانانە بەردەوام دەبێت و هەر جێگایەک کە تێیدا کاری لەشفرۆشی و قومار بکرێت، دادەخرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە