پەیامی کورد... مامۆستایهكی ئاینی سزای 17 ساڵ بەندکران و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپێندرا
سەیفوڵا حوسێنی، مامۆستای ئاینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای 17 ساڵ بەندکردن و لێدانی 74 زەربە قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی: "ئەندامەتی لە مەکتەب قورئانی کوردستان" سزای شهش ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام سزای 15 مانگ بەندکران، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئهمنیهتی وڵات.
هەروەها سزای شهش ساڵ بەندکران، بێ رێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران، تێکدانی نەزمی گشتی، سزای 15 مانگ بەندکردن و 74 زەربە قامچی، داماڵینی بەرگی مامۆستایی و دوو ساڵ دوورخرانەوەی بۆ ئەردەبیل بەسەردا سەپێندرا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە