پەیامی کورد ... تورکیا گوندێکی ڕۆژهەڵاتی تپباران کرد
یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیا تۆپباران کرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تۆپخانەکانی تورکیا لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو هەتا ٨ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠، گوندی “یارمق” سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمیەیان تۆپباران کردووە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی یارمق وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە ب ڕاگەیاند کە: “تۆپخانەکانی تورکیا بە هاوئاهەنگی ئێران بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بەرزاییەکانی دەورووبەری گوندیان کردووەتە ئامانج و ماڵی هاووڵاتییەک و هەروەها گۆڕستانی گوند زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای تورکیا بە بیانووی هەبوونی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) ئەو ناوچانەیان کردووەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە