پەیامی کورد ... برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی تەشرینی دووەم، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە یەکێک لە خاڵە سنووریەکانی شاری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی ئومید ڕەحیمی خەڵکی جوانڕۆ و ڕەزا یوسفی خەڵکی کامیاران ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە بە سەختی بریندار بوونە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیسکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە