یونسێف: 13.4 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا كرێكاری دەكەن

یونسێف: 13.4 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا كرێكاری دەكەن

پەیامی کورد... یونسێف: 13.4 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا كرێكاری دەكەن


ژمارەی شۆك هێنەر لەوڵاتانی عەرەبی تۆماركراون كەمنداڵان لەتەمەنێكی زۆر بچووكدا خەریكی كاركردنن، كەعێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە.

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی یۆنسێف، 13.4 ملیۆن منداڵ كرێكاری دەكەن و كە 15%ی سەرجەمی منداڵانی وڵاتانی عەرەبی پێكدەهێنن.

بەپێی كۆمكاری عەرەبی، خشتەی بڵاوبوونەوەی كرێكاری منداڵان لەوڵاتانی عەرەبی بەپێی تەمەنیان بەم شێوەیەیە: یەمەن منداڵان لەتەمەنی 4 بۆ 15 ساڵی رێژەكەی دەگاتە 13.6% و لەتەمەنی 15 ساڵی زیاتریش دەگاتە 34.8%، و هەروەها لەسوودانیش لەتەمەنی 15 بۆ 17 ساڵی رێژەی كرێكاری دەگاتە 19.2 % و لەتەمەنی 4 بۆ 15 ساڵیش دەگاتە 12.6%، وهەروەها لە میسریش لەتەمەنی 15 بۆ 17 ساڵ رێژەكە دەگاتە 13% و لە وڵاتی عێراقیش رێژەكە لەنێو منداڵان دا دەگاتە 4.9% و لەمەغریبیش دەگاتە 2%.

كاركردنی منداڵان لەناوچە عەرەبییەكان بەگشتی لەسەر حسابی خوێندن دەكرێت وبەشێكی زۆریشیان بێ‌ بەشكراون لەخوێندن ئەمەش بەهۆی ئەوەی بژێوی ژیان بۆ خێزانەكەیان دابین بكات.

لەكەرتی كشتوكاڵدا لەجیهانی عەرەبی، 70% منداڵان تێدا كاردەكەن، و لەكەرتی خزمەتگوزاریش 17% منداڵان تێدا كاردەكەن، و لەكەرتی پیشەسازیش 12%ی منداڵانن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە