(ناسا) پشت بەزانایەکی کورد دەبەستێت بۆ گەڕان لەبۆشایی ئاسمان

(ناسا) پشت بەزانایەکی کورد دەبەستێت بۆ گەڕان لەبۆشایی ئاسمان

" ناسا " ئاژانسی بۆشاییگهری ئەمریکی بۆ لیكۆڵینهوهزانستییهكانی خۆی پشت بهتوانا و شارهزایی زانایهكی كورد دهبهستێت . 

ئهو زانا كورده دهڵێت: "ئهو داهێنانهی من كردوومه، تا ئێستا لهڕووی پاراستنی سهلامهتی لهبۆشایی ئاسماندا سهركهوتنی گهورهی بهدهستهێناوهو لهئهوروپایش تاقیكراوهتهوه‌".

دەزگای بەناوبانگ و گرینگی بۆشاییگهری ئەمریکی " ناسا "  لە پڕۆژەيەکی تازەدا بۆ گەڕان لە بۆشايی ئاسمان و چەند هەسارەی دیکە کە بە نيازە ئەمساڵ ئەنجامی بدات، پشت بە زانايهکی کورد دەبەستێت. لە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمريکا ووردەکاريەکانی ئەم پڕۆژەيە بە ئامادەبوونی کۆميتە پەيوەنديدارەکان وچەندين ئەندامی باڵای ليژنەی زانستی نێو کۆنگرێس ، تاوتوێکران.

ئەندازياری کورد " ئەردەشێر ڕەشيدی "

کوردێکی يارسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە بيست ساڵە لە ئەمريکا دەژيت و جگە لە کارو چالاکيە زانستيەکانی لەگەڵ ناسا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ناوەندی زانستی کوردی-ئەمريکيشە کە زیاتر کار بۆ پێگەياندن و ناساندنی توانا زانستيەکانی کورد کار دەکات لە ئەمريکادا . هەروەها  لەگەڵ دەستەيەک زانای ئەمريکی سەر بەناسا باس لەچۆنيەتی بەشداريکردنی کۆمپانياکەی خۆی دەکات لەم پڕۆژەکەدا.

ڕەشيدی لەنێو ئەو بليمەتانەيە کە ناسا چەندين ساڵە پشت بە لێکۆڵينەوە زانستيەکانی دەبەستێت و لەچەندين پڕۆژەدا داوی بەشداريکردنیان کردووە ." يەکێ لە هاوڕێیە نزيکەکانی"  هاريسۆن شمێت " ە کە دوهەمين ئەندامی گرووپی ئاسمانيی کەشتی ئاپۆلۆ١٧ی ئەمريکيە کە تا ئێستا لەسەر ژيان ماوە و ئەو لەگەڵ تيمەکەی لەساڵی ١٩٧٢ سەردانی مانگيان کردووە ،

ئەم پڕۆژەيە جگە لەوەی لە ڕووی ئاسايشی نيشتيمانی ئەمريکاوە گرینگی زۆری هەيە و دەبێ سەرکردايەتی وڵات بايەخی زۆری پێ بدات، چونکە ئەمريکا جیا لهوهی بايەخ بە دۆزينەوە و لێکۆڵينەوەی بۆشايی ئاسمان دەدات، لهبهرههمهێنانی کەشتی و پێداويستيەکانيش بهردهوامه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە