راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت ئێستا له كانگایه‌كی ولاتی سوریا كار بۆ ده‌رهێنانی ماده‌ی كانزایی فوسفات ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی ئێران ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له سووریا خه‌رجی كردووه.
به وته‌ی یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی جه‌نه‌ڕاڵی سوپای پاسداران، حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه له سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گاز و فۆسفات قهرزهكهی خۆی به ئێران بداته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئێران له ئێستادا سه‌رقاڵی كار له‌سه‌ر كانزایه‌كی فوسفاتی سووریایه بۆ ده‌رهێنانی ئه‌م ماده‌یه له‌ژێر زه‌ویی.
سه‌فه‌وی پێشبینی كرد كه نوژەن كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا چه‌ندین ساڵ ده‌خایه‌نێت و 300 تا 400 ملیار دۆلاری بودجه‌ی پێویسته.
ئه‌م راوێژكاره‌ی خامه‌نه‌ئی وتیشی: راسته ئێمه پاره‌مان له سووریا خه‌رج كرد، به‌ڵام براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ئێران و رووسیان. چونكه رووسه‌كان گرێبه‌ستی 49 ساڵی و بنكه‌ی سه‌ربازییان وه‌رگرتووه. لەوانەیە ئێرانیش بتوانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی سیاسی و ئابووریی واژوو بكات و ئه‌و پارانه‌ی خه‌رجی كردووه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆخۆی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە