پەیامی کورد ... دەیڤد شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆكاری سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان و نەچوونی بۆ بەغدا رووندەكاتەوە و دەڵێت "حكومەتی هەرێم پارێزگارییەكی باشتر لە دیپلۆمات و هێزە ئەمریكییەكان دەكات".
شینكەر، كە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكایە بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك، لە پرێس كۆنفرانسێكدا پرسیاری ئەوەی لێكرا بۆچی سەردانی هەولێری كرد و نەچووەتە بەغدا؟ لە ووڵامدا رایگەیاند، هەستیكردووە دەتوانێت بچێت بۆ هەولێر، چوونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان "پارێزگارییەكی زۆر بێوێنە" بۆ ناوەندە دیپلۆماتییەكان و هێزەكانی ئەمریكا دابیندەكات.
پرسیاری ئەگەری پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستانیشی لێكرا، بەڵام دەیڤد شینكەر پشتیوانی ئەمریكای بۆ عیراقێكی یەكگرتوو دووپاتكردەوە.
پێنجشەممەی رابردوو دەیڤد شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك بە یاوەریی شاندێك سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبۆوە، بەڵام سەردانی بەغدای نەكرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە