پەیامی کورد ... پرۆژه‌ی "سكادا" لە لایەن وه‌زاره‌تی كاره‌با وە جێبه‌جێ ده‌كرێت
وه‌زاه‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیادا پرۆژه‌ی "سكاردا" جێبه‌جێده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردن و كارپێكردنی سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌باوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با گرێبه‌ستێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سكادا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای ستێر و كۆنترۆڵ ماتیك واژوو كرد كه پرۆژه‌كه به‌تێچوی ٣٧٩٨٢هەزار دۆلار له ماوه‌ی ٩٠٠ رۆژدا جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "پرۆژه‌ی سكادا بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كارپێكردنی سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با به‌كار دێت".
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كاره‌با پێداگیری له‌سه‌ر گرینگی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ باشتر به‌ڕێوبردنی كاره‌بای هه‌رێم ده‌كات، كه رۆڵێكی گرنگی له پێشخستن و كۆنترۆڵكردنی سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێم هه‌یه، بڕیاریشه پرۆژه‌كه به كواڵیتییه‌كی باش له ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واو بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە