٦ گەریلای کۆدار لە نزیک سنە گیانیان لە دەستدا کە ٢یان ئەندامی سەرکردایەتین

٦ گەریلای کۆدار لە نزیک سنە گیانیان لە دەستدا کە ٢یان ئەندامی سەرکردایەتین

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆدار " ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک گیان لە دەست دانی سێ ئەندامی خۆی کە دوو کەسیان ئەندامی سەرکردایەتین ئەو حزبە بوون، پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیندراوە کە لە فورات نیوز بڵاو کراوەتەوە ، گیان لە دەست دانی ئەو سێ گەریلایە لە تێکهەڵچوونی حەفتەی ڕابردووی نزیک سنە پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی " ٧ی سێپتامبری ٢٠١٨ " ، گرووپێکی گەریلاکانی پژاک لە ناوچەکانی " پیرباخ " ی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئاکامدا ٦ گەریلا گیانیان لە دەستداوە .

پژاک تەنیا ناسنامەی سێ کەس لەو کەسانەی کە گیانیان لەدەست داوە بڵاو کردەووەتەوە کە بەم شێوەیەیە؛

١ـ جەماڵ ڕەحمانی، خەڵکی کامیاران و ئەندامی ئەنجومەنی  ڕێبەری کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆدار"

٢ـ  ڕەئووف ئیبراهیمی خەڵکی سنە و ئەندامی ڕێبەری کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆدار"

٣ـ شەریف ئەمینی خەڵکی سەردەشت

هەروەها پێشتر ڕاگەیندرابوو کە تەرمی ئەو ٦ گەریلایە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سنە گوازراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە