بەهۆی ئەوەیکە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەرویزخان ڕاوەستاوە ئێران داوای لە هەریمی کوردستان کردووە ئەو سنوورە بکاتەوە هەتا کاری بازرگانی کێشەی بۆ دروست نەبێت.
لەو پەیوەندییەدا سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی هەڕەشەی لە بەڕێوبەرانی ئەو سنوورە کردووە و وتوویەتی وەستانى جمووجۆڵى بازرگانى لە سنووری پەرویزخان بەهۆى ئەو بارودۆخەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی داوە جێگەی قەبووڵ نییە و دەبێت بە زوویی سنوورەکە بکرێتەوه.
سەرکونسوولی ڕێژیمی ئێران سەردانی ئیدارەی گەرمیان لە "کەلار"ی کردووە و لەگەڵ "جەلال نووری" بەڕێوبەری ئیدارەی گەرمیان کۆ بووەتەوە و داوای کردووە ئەو سنوورە بکرێتەوە.
جمووجۆڵى بازرگانى لە سنوورری پەروێزخان ماوەى حەوتوویەکە بەهۆى مانگرتنى شۆفێرى بارهەڵگرەکانەوه ڕاگیراوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە دوای وردەکاری و تێبینییەکانی خۆمان هەوڵ دەدەین سنوورەکە بکەینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە